
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر و دۆزینەوەی تاوانباران دەکەن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند: “له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن، باسی هێرشه ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێرمان كرد و جه‌ختمان له هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران”.
مەسرور بارزانی پێشتریش لە تویتێکدا “بە تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی” ئەمشەوی هەولێری کردبوو و داوای له “كوردستانییان” کردبوو “ئارام بن”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەدان بەوەی “هێزه ئەمنییەکانمان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان ده‌ستپێكردووه” گوتی، له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدایە بۆ “هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه”.
شەوی دووشەممە 2021/02/15 کاژێر 09:30 خولەک چەند مووشەکێک لە چەند شوێنێکی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتنەخوارەوە. یەکێک لە مووشەکەکانیش لە شەقامی 40 مەتری کەوتووەتەخوارەوە.
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هێزەکانیان لە هەولێر، “کەسێکی مەدەنی کە بەڵێندەربووە لەگەڵ هێزەکانیان کوژراوە و پێنج بەڵێندەری دیکە بریندار بوون. هاوکات سەربازێکی ئەمریکییش بریندار بووە.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە