
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ببه‌ستێت و له‌و كۆنگره‌ش باس له گۆڕینی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لابردنی پاشگری ئیسلامی بهحزبهكه ده‌خرێته نیقاشی ئه‌ندامانی كۆنگره،چركه بۆ بابه‌تی ئه‌میری نوێ حزبه‌كه به دواداچوونی وردی كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، تاكو ئێسته هیچ كه‌س بۆ پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆی كاندید نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجانه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌میری حزب له هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگره هه‌بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بۆ پۆستی ئه‌میری حزب كاندید بكات.
ناوی ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌و گفتوگۆیه‌ی كۆنگره ده‌بێت ئایا ناوی كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ له ئه‌میره‌وه بگۆڕن بۆ ناوێكی تر، چه‌ند جارێك عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ باسی له‌وه كردووه خواستی ئه‌وه‌ییه ناوی كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ له ئه‌میر بگۆڕدرێت به ناوێكیكه، چونه له گروپه ئیسلامییه‌كان زۆربه‌ی پۆسته‌كان به‌ناوی ئه‌میره.
وتیشی:له‌باره‌ی پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئەوەی درکاند کە تا ئێسته عه‌لی باپیر به‌ته‌نیا كاندیده و بڕیاریشه له كۆنگره پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌مێنێت و بكرێته سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
کۆنگرەی کۆمەڵ لە کاتێکدا دێ کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کادری باڵا‌و هەواداری ئەو حزبە ناكۆکن لەگەڵ دەسەڵاتەکانی ئەمیر و خزمخزمێنە، بەڵام وەک سەرچاوەکە گوتی، لەو بارەیەوە هیچ قسەیەکی تازە نەکراوە و زیزبوەکان دابڕاون لە کۆمەڵ.