نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆله دیل و برونۆ ئوبێرت باڵوێزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و فەرەنسا تاوتوێ کرا.

باڵوێزانی ئەڵمانیا و فەرەنسا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکانیان دەربڕی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ئاماژەیان بەوەدا کە دەرفەتێکی باش هەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی هەردوو وڵات بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی و جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور، لە بەرژەوەندیی گشت هاووڵاتییانی عێراقدایە.

گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *