
پارتی په‌كه‌كه بوه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی فراوانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن توركیاوه داگیر بكرێت بۆیه ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی په‌كه‌كه دووژمنكارانه‌یه به‌رامبه‌ر خاكی باشووری كوردستان.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، له هه‌ر جێیه‌ك توركیا بیه‌وێت كارێك دژی مافی مرۆڤ به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان بكات، په‌كه‌كه ئه‌و هێزه‌یه كه‌شه‌كه‌ی بۆ ده‌خوڵقێنێ تا ئاسانكاری بۆ بكات.
وه‌ك ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و شه‌ڕه راگه‌یاندنه‌ی په‌كه‌كه ده‌ستی پێ كردووه، زه‌وینه‌خۆشكردنه بۆ خوڵقاندنی شه‌ڕێكی كورد به كورد، ده‌یانه‌وێت “ئێمه ڕابكێشنه ناو فیتنه و شه‌ڕی خۆیانه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێم ددانی به‌خۆیدا گرتووه”.
عه‌ونی ئه‌وه‌شی گوت، وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌ن شه‌ڕی كورد و كورد روو بدات، به‌ڵام “هیوادارم په‌كه‌كه خه‌ڵكی ئاقڵ و دڵسۆزی تێادا بێت گوشار له‌م سه‌ركرده خۆفرۆشانه بكه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن مه‌رامه‌كانیان بێته دی”.
به گوته‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی، ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێسته په‌كه‌كه و توركیا له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم ده‌یكه‌ن، زیاتر سیناریۆیه، هه‌ر جێیه‌ك تورك بیه‌وێت داگیری بكات، ئه‌وان ته‌قه‌ی تێدا ده‌كه‌ن.