نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ سلێمانی دوو خوشك فڕێندران بزانه‌ هۆكاره‌كه‌ی چییه‌

له‌ سلێمانی دوو خوشك فڕێندران بزانه‌ هۆكاره‌كه‌ی چییه‌

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵێک و دوو کچی رفاندووە، دوای بەدواداچوونی پۆلیس شوێنی تۆمەتبارەکە دەستنیشانکراوە و دەستگیرکراوە.

پۆلیسی سلێمانی راگەیێندراوێکی لەو بارەوە بڵاوکردەوە کە تێیدا هاوتووە: “تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەڕەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا کە چوو بووە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دوو ژنی رفاندبوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکەوت ئەحمەد رایگەیاند: تاوانەکە شەوی رابردوو روویداوە و دایکی کچەکان گوتوویەتی کە لەو کاتەدا تەنیا خۆی و کچەکانی لە ماڵەوە بوون، دوای رفاندنی کچەکان دایکیان راستەوخۆ پۆلیسی راپەڕینی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە کەسێک هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان.

لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکە پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت: “تۆمەتبارەکە ناوی (پ. ع. ا)ـە و، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا”، تۆمەتبارەکە تەمەنی 35 ساڵە و کاسبکارە، کچەکانیش یەکێکیان لەدایکبووی 1994 و یەکێکی دیکەیشیان لەدایکبووی 1991ـە.

تۆمەتبارەکە بە ماددەی 430ـی یاسا کە تایبەتە بە رفاندن بە زەبری چەک سزا دەدرێت، بەپێی ئەو ماددەیەش تۆمەتبارەکە لە ساڵێک تاوەکو حەوت ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *