
كارۆخ خۆشناو سه‌رۆكی ئینستیتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی – كوردی، ڕاگه‌یاندووه: بوونی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه، پێویسته په‌كه‌كه خه‌باتی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ناو توركیا نابێت په‌كه‌كه خاكی باشووری كوردستان بكاته گۆڕه‌پانی ململانێ له‌گه‌ڵ توركیا،چونكه به زیانی خه‌ڵكی كوردستان ته‌واو ده‌بێت، توركیا په‌كه‌كه‌ی كردووه‌ته به‌هانه بۆ به‌زاندنی سه‌روه‌ری كوردستان و هێرشه‌كانی درێژه پێبدات.
خه‌باتی په‌كه‌كه ده‌بێت له‌سه‌ر ئهوخاكهبێت ئه‌وان له پێناوی دروست بوون،هه‌رێمی كوردستان ڕزگاركراوه خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عێراق،ته‌واوی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئه‌مریكاوه ڕێزی تایبه‌تیان بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه،بۆیه ده‌بێت په‌كه‌كه‌ش هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تان ڕێز له قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان بگرێت،بوونی په‌كه‌كه له ناوچه ئاوه‌دانییه‌كان زیانی له خه‌ڵكی داوه بوونه‌ته ئامانجی بۆم بارانی فڕۆكه‌كانی توركیا هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون،زیانی ئابووری لێداون.
شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا به‌رده‌وامبێت كاریگه‌ری خه‌راپی بۆسه‌ر كوردستان ده‌بێت،میدیاكانی جیهانی كوردستان به عێراقه‌كه‌ی تر ناسراوه به‌مانای پێگه‌ی سه‌قامگیری ئابووری و سیاسی و ته‌ناهی،كۆنسڵییهكان دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌به‌غدا هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌كه‌ن ڕوو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن،كاتێكیش له میدیاكانه‌وه باس له له‌شكركێشی توركیا ده‌كرێت بۆ سه‌ر كوردستان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران بێن و وه‌به‌رهێنان بخه‌نه گه‌ڕ.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە