نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان حكوومه‌ت سه‌تان به‌نداو دروست ده‌كات

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان حكوومه‌ت سه‌تان به‌نداو دروست ده‌كات

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند،نزیكه‌ى 250 شوێن بۆ دروستكردنى به‌نداو دیاریكراوه ‌و داواشیان كردووه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بودجه‌ى دروستكردنى به‌نداوه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان ته‌رخان بكات.

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ڕاگه‌یاند: ” به‌پێى ماسته‌رپلانێك كه‌ له‌ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد ئاماده‌مان كردووه‌، 249 شوێنمان بۆ دروستكردنى به‌نداوى گه‌وره‌ و مامناوه‌ند و بچووك دیارى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانه‌ به‌پێى دابینكردنى بودجه‌ بۆیان بكه‌ونه‌ بارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌”.

گوتیشى: “به‌ده‌ر له‌وه‌ش به‌نیازین له ‌ڕێگه‌ى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێانه‌وه‌ 9 به‌نداو به‌شێوه‌ى وه‌به‌رهێنان و به‌پێى مه‌رج و ڕێنوێنى تایبه‌ت بخه‌ینه‌ به‌رنامه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بخرێنه‌ بارى جێبه‌جێكردن”.

ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د باسى ئه‌وه‌شى كرد كه‌ داواكارییان داوه‌ته‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ بودجه‌ بۆ ته‌واوكردنى 17 به‌نداو دابین بكات كه‌ ئێستا كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه‌ و چاوه‌ڕێى دابینكردنى پاره‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ كاركردن تێیاندا .

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *