نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌رله‌مانتارێك: هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سونه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم باشه‌

په‌رله‌مانتارێك: هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سونه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم باشه‌

دانا جه‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق . راگه‌یاند: تا ئێستا دانوستاندنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی و زۆربه‌ی لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌ ئاراسته‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و فایلی نه‌وتی راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكات و ئه‌وانیش ته‌نها شایسته‌ داراییه‌كانی كوردستان بده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی سونه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانا جه‌زا گوتی: هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سونه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق باشه‌، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كه‌یان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه. ‌

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *