نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی سلێمانی هه‌ژموونی سه‌ربازی ده‌سه‌پێنێت

په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی سلێمانی هه‌ژموونی سه‌ربازی ده‌سه‌پێنێت

چەكدارانی پەكەكە لە گوندەكانی سنووری شارۆكەكانی شارباژێڕ و ماوەت لە پارێزگای سلێمانی، دۆخێكی سەربازییان خولقاندووە و گرفت و كێشەیان بۆ هاووڵاتییان و دانیشتوانی ئەو گوندانە دروست كردووە، كە خۆیان دەسەڵاتیان بەسەریدا هەیە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه‌ ڕاگەیاند، پەكەكە لە سنووری شارباژێڕ و ماوەت لە شارەدێكانی زەلان و سیوەیل و گوندەكانی سەر بەو شارۆكە و شارەدێیانە دەستێكی باڵای هەیە لە تێكدانی سیمای گوندەكان، ئەویش بە لێدانی تونێل و بارەگا لە نزیك ئاواییەكان.

سەرچاوەكە زیاتر گوتی، جگە لە تێكدانی سیمای بەشێك لەو گوندانە، دۆخێكی سەربازیشی خولقاندووە، بەجۆرێك هاتوچۆی هاووڵاتییانیشی قورس كردووە لە ڕێگەی دانانی بازگە و وەرگرتنی باج و سەرانە لە خەڵك.

زانیارییەكانی سەرچاوەكە ئاماژە بەو سنوورانەیش دەكات كە پەكەكە تیایاندا باڵادەستە، بەجۆرێك تەواوی سنووری گوندەكانی شینكایەتی، هەردوو شارەدێی سیوەیل و زەلان، چەمی عیساوێ و بەرد بەرد و چەندان شوێنی تری خستووەتە دۆخێكی نائارامییەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *