نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: حكوومه‌ت و په‌رله‌مانتاره‌كانی عێراق نه‌رمی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر پشكی كورد له‌ بوودجه‌

به‌په‌له‌: حكوومه‌ت و په‌رله‌مانتاره‌كانی عێراق نه‌رمی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر پشكی كورد له‌ بوودجه‌

په‌رله‌مانتاره‌ شیعییه‌كان و به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ جاشه‌كانی كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، گرفتیان دروست ده‌كرد بۆ به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان،بۆ ساڵی 2021 وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ڕێكه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی عێراق و كوردستان هاتبوو.

ڕێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ڕایگه‌یاند:” له‌یه‌نی عێراقی له‌ حكوومه‌ت و ئه‌ندامانی شیعه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئێسته‌ نه‌رمی ده‌نوێنن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی هه‌یه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم وه‌ك خۆی په‌سه‌ند بكرێت له‌ پڕۆژه‌ یاسایی بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021.

حه‌ملان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌ كوردیانه‌ش دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد، ئێسته‌ ئه‌وانیش هاتونه‌ته‌ قه‌ناعه‌ت و پشتیوانی قسه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌پێ ڕێكه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێت حكوومه‌تی كوردستان نیوه‌ی داهاتی ناوخۆی مانگانه‌ و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی عێراق بكات، له‌ به‌رامبه‌ردا، حكوومه‌تی عێراق نزیكه‌ی %13 داهاتی گشتی عێراق بنێرێت بۆ كوردستان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *