
چۆن حکومەتی عێراق هەنگاوی نادەستوری دژی کوردستان دەنێت
حكوومه‌تی عێراق و به‌تایبه‌ت لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پشكی كورد له پڕۆژه‌یاسای بودجه جێگیر بكرێت، داوای ته‌واوی داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و راده‌ستكردنی داتای نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
ئێسته به‌غدا و به‌تایبه‌ت لایه‌نه شیعه‌كان كه له‌ژێر هه‌ژموونی ئێراندان و به قسه‌ی ئێران هه‌ڵده‌سووڕێن، فشاریان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ كردووه تا هه‌رێمی كوردستان ناچار بكه‌ن ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و داهاتی نانه‌وتی بده‌نه به‌غدا.
مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد به راگه‌یاند، شاندی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان جار چوونه به‌غدا و گه‌ڕانه‌وه، له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق بۆ پرسی بودجه و نه‌وت، به‌ڵام دیار نییه هۆكاری سه‌ره‌كیی رێكنه‌كه‌وتنه‌كه‌یان چییه و بۆ تا ئێسته رێك نه‌كه‌وتوون.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت به‌غدا یان لایه‌نه شیعه‌كان داوای ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه كه راده‌ستی به‌غدا بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا داوای ئه‌مه‌ی كردبێت ئه‌مه ده‌ستووری نییه و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه كه هه‌موو نه‌وت بخرێته ژێر ده‌ستی به‌غدا.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد گوتیشی، شیعه‌كانن ئه‌وه به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ هێزی خۆیان پێشان بده‌ن، ئێرانیش ده‌ستی له كاره‌كه‌دا هه‌یه و له پشتیانه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ هه‌رێم پابه‌ند بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه فشار له شیعه‌كان ده‌كات تا به‌غدا به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات.