هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و زیادكردنی داهات و فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی به‌رهه‌می كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، چاودێرێكی سیاسی بڕوای وایه، ناتواندرێت هەڵەکانی 25 ساڵی ئیداره‌کانی پێشوو، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چاك بكاته‌وه،به‌ڵام به‌وریایی هه‌نگاوی چاكسازی ده‌ندرێت،له ساڵی 2021 حكوومه‌ت تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌توانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپه‌ڕی چركه ڕایگه‌یاند” چاكسازی كاتێكی زۆری ده‌وێت ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له 25 ساڵی ڕابردوو، ئه‌سته‌مه هیچ حكوومه‌تێك بتوانێت له ماوه‌یه‌كی كهمداچارهسهری بكات بیخاته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاستی خۆی، پێم وایه پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر خۆیه به‌ڵام به‌وریایی هه‌نگاوه‌كان ده‌ندرێن، له‌وانه‌یه خه‌ڵك هه‌ستی پێنه‌كات به‌ڵام له ئاینده‌دا ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت.
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب وتیشی” هه‌نگاوی گرنگی چاكسازی باش ندراو له ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات، له‌ساڵی 2013 بۆیه‌كه‌مین جاره پڕۆژه‌ی یاسایی بوودجه‌مان هه‌بێت، له‌كاتێكدا لهقهیرانێكداین مووچه‌مان پێ‌نادرێت،واته حكوومه‌ت هه‌وڵه‌كانی به‌و شێوه‌یه‌یه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت بۆ به‌ڕێوه‌بردن،چاوی له‌به‌غدا نه‌بێت له ناوخۆدا داهات په‌یدا بكات ئه‌وه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان،به‌رهه‌می چاكسازییه،وه حكوومه‌ت ڕای گه‌یاندووه ده‌ستی كردووه به چاكسازی ڕاسته‌قیینه.
غه‌ریب زیاتر ده‌ڵێ” به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مه‌له‌فیش هه‌یه هێشتا ده‌ستیان بۆنه‌براوه چاكسازی تێدابكرێت پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌سته پێوه‌یان،به‌تایبه‌تی مه‌له‌فی نه‌وته چونكه لایه‌نی خه‌یری كوردی تێدایه و پێویستی به دانوستانی نوێ هه‌یه له‌گه‌ڵیان تاكو هاوسه‌نگی دارایی بۆ ئه‌و گرێ بهستانهش بگه‌ڕێته‌وه، ناتوانی له‌ماوه‌ی سێ مانگدا ئه‌و تهواوزنه ڕابگری.
ئه‌و چاودێری سیاسییه وتیشی” دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهات به دادپه‌روه‌ری و چاكسازی له ده‌روازه‌كانی بازرگانی، زیاد كردنی داهات له‌و ده‌روازانه، ده‌توانین بڵێن حكوومه‌ت ده‌توانێت له ساڵی 2021 تاڕاده‌یه‌كی باش پشت به‌تواناكانی خۆی ببه‌ستێت.
پشت به‌ستن به‌داهاتی ناوخۆ و چاكسازی له داهات ده‌توانێت كێشه‌ی مووچه فه‌رمانی كوردستان چاره‌سه‌ربكات، چاره‌سه‌ركردنێكی كوردییانه، به‌پێی تواناكانی خۆی به‌بێ پشت به‌ستن به به‌غدا، له‌ڕێگه‌ی چاكسازییه‌كانه‌وه، بوودجه‌ی ته‌شغیلی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب وای گوت.
.