
چنار سه‌عد عه‌بدولڵا بەرپرسی سەنتەری دیراسات و توێژنەوەو ئەکادیمیای پ.د.ک. ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه نابێ پاساو بێنین كه هه‌موو قه‌یرانه‌كان ده‌ره‌كین ، به درێژایی مێژوو هه‌بوونی ململانێیه له نێوان خۆمان ، به‌داخه‌وه به‌هۆكاری ساده‌یی و لاوازی ئه‌و حاله‌ته‌ی گه‌لی كوردستان له لایه‌ن بێگانه‌وه ده‌قۆزرێنه‌وه .
ئێستا هه‌ڕه‌شه‌كان زۆر جدین ، سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ و نه‌وه‌ی نوێ له نێو پێكهاته‌كانی شیعه‌و سوننه‌و پێكهاته‌كانی دیكه ، ئه‌و هاوبه‌شییه خه‌باته‌ی نێوانمان نامێنێت .
ئه‌وه دروشمی ناحه‌زانی ئێمه‌یه كه ده‌ڵێن ، كێ دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و براوه‌یه ، ئه‌وه بیروهزری پارته شیعییه‌كانه .
ئێمه له‌ناو كوڵانێكی سیاسی ده‌ژین ، چونكه به‌ره‌و پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ده‌چین ، هه‌وڵ بۆ راكێشێشانی سۆزی گه‌لانی عێراقه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
عێراق له گشت بواره‌كان له‌و په‌ڕی خراپه‌دان ، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رده پۆشی شكسته‌كانیان بكه‌ن ، ناتوانن بڵێن ئێمه هۆكارین ، ئه‌و هۆكاره ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان .
كه ئه‌وه چه‌واشه‌كارییه ، نابێت بڕوای پێ بكرێت .
چنار سه‌عد راشیگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵدایه پرسی مووچه‌خۆر چاره‌سه‌ر بكات ، رێكاری جیاجیای گرتۆته به‌ر بۆ هاوسه‌نگی كردنی بازار .
له سه‌ر ئاستی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پێویسته چ بكرێت ؟ له‌وه‌ڵامدا چنارسه‌عد سه‌عبدولڵا رایگه‌یاند ، هه‌نگاوی گرنگ لێكتێگه‌یشتن و لێكنریكبوونه‌وه بێت له سه‌ر پرسه گرنگه‌كان به‌تایبه‌تی به ئیداره‌دانی هه‌رێم و په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی ئیقلیمییه .
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە