
دوو په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وێڕای دووپاتكردنه‌وه له رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم، رای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم چاكسازی ڕاسته‌قینه بكات له داهاتی ناوخۆ و نه‌وتدا، باشتره له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان باشتره له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق ڕێكبكه‌وێت و نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات.
روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت مه‌له‌فی نه‌وت شه‌فاف بكات و نه‌وت به‌و نرخه بفرۆشێت كه سۆمۆ ده‌یفرۆشێت، له‌گه‌ڵ چاكسازی له داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان، ئه‌وكات خۆی ده‌توانێت هه‌م مووچه بدات و هه‌م پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریش جێبه‌جێ بكات.
هاوكات ڕێزان شێخ دلێر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هیچ كات كۆی مه‌له‌فی نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ناكات، چونكه هیچ گرنتییه‌ك نییه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه داهاتی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ست بگات.
” كارێكی باشه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم خۆی چاكسازی بكات و بتوانێت داهه‌كاته‌كانی شه‌فاف بكا، هیچ پێویستی به به‌غدا نابێت بۆ ناردنی بودجه” ئه‌و په‌رله‌مانتاره وای گوت.