
كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و حزبه ئیسلامییه باوڕی نه‌ته‌وه‌ی نییه و هه‌میشه وه‌ك محافزكارێك به‌رامبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پیرۆزییه‌كانی كورد مامه‌ڵه‌ده‌كات،له دوواین كاریان ئاڵای كوردستان له‌پاڵ ئاڵای كۆمه‌ڵ داده‌گیردرێت.
له ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تێدایه هه‌میشه دژایه‌تی ئاڵا و خاكی كوردستانیان كردووه، باوڕیان به ئاڵای كوردستان نییه، ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كییان ئه‌نجوومه‌نی سیاسی ئه‌و حزبه نابیندرێت.
مه‌لا كرێكار سه‌ركرده‌ی دیاری ئیسلامی كوردستان، له لێدوان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌وام دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی سه‌ر به‌ئیتلاعاتی ئێرانییه و عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێوه‌ندی پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئێرانیه‌كان.
شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵێ ئیسلامی، له‌وباره‌وه به چركه‌ی ڕاگه‌یاند نازانم بۆ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسی داگیراوه به‌ڵام به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌م.