نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیسی هه‌ولێر: كەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركرا

پۆلیسی هه‌ولێر: كەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركرا

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگادار کرانەوە، کە کاتژمێر 10ی شەو لە بەردەرگای ماڵەکەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب)ی لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کرد و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر توانییان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن و دواتریش تۆمەتبارەکەیان بە ناوی (ر.خ.ع) تەمەن 28 ساڵ، دەستگیر کرد.

تۆمەتباری ناوبراوی سەرەوە، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کرا و ئۆتۆمبێلەکەش ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *