نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی هه‌واڵی فرۆشتنی سلێمانی له‌سه‌ر زمانی به‌رپرسێكی یه‌كێتیی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی هه‌واڵی فرۆشتنی سلێمانی له‌سه‌ر زمانی به‌رپرسێكی یه‌كێتیی ڕاده‌گه‌یه‌نێت

رۆژنامەی فەرمیی عێراق لە مانشێتی سەرەكیی خۆیدا ئاشكرای كرد كە لە سلێمانییەوە هەوڵێك هەیە تاوەكوو لە ڕێگەی جێگیركردنی ماددەیەك لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، سلێمانی راستەوخۆ بە بەغداوە ببەستنەوە كە ئەمەش لە لایەن چاودێرانەوە بە پیلانێكی دیكەی فرۆشتنی سلێمانی دادەنرێت.
پاش شكستهێنانی هەوڵەكانی ئەوانەی لە ٢٠١٧دا كەركووكیان رادەستی بەغدا و میلیشیاكان كردەوە، لە رادەستكردنەوەی راستەوخۆی سلێمانی لە ژێر ناوی بەهەرێمكردن یان لامەركەزی، بەپێی ڕۆژنامەی (سەباح)ی سەر بە حكوومەتی عێراق كە لە زاری رێكەوت زەكی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە گواستوویەتیەوە، ئەگەر هەرێمی كوردستان و بەغدا نەیانتوانی بگەنە ڕێككەوتن لەبارەی دۆسیەی نەوت، نوێنەرانیان هەوڵدەدەن ماددەیەك لە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق جێگیر بكەن كە ڕێگە بە مامەڵەكردنی ڕاستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ بەغدا بدات، چونكە بەهۆی نەبوونی دەقی یاسایی و نادەستوورییەوە لە ڕابردوودا نەتواندراوە ئەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ بەغدا بكرێت.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەوان تائێستا دەتوانن داهاتەكانیان رادەستی بەغدا بكەنەوە لە كاتێكدا بەپێی لێدوانی بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تائێستا داهاتەكانی سلێمانی بە شێوەیەكی تەواوەتی رادەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناكرێت.
چاودێران پێیانوایە ئەمەش هەوڵێكی دیكەیە بۆ فرۆشتنی پارێزگای سلێمانی و هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان كە دەستە و تاقمەكانی سلێمانی لە ٢٠١٧ەوە بە جددی كاری بۆ دەكەن و تائێستا شكستیان هێناوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *