نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئۆجەلان:پەکەکە کێشە بۆ کوردستان بووەتە کێشە

ئۆجەلان:پەکەکە کێشە بۆ کوردستان بووەتە کێشە

برای ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕەخنەی توند لە سەركردەیەكی باڵای ئەو حزبە دەگرێت و ئاشكرای دەكات كە قسەكانی بەو ئاراستەیە كێشەی زیاتر لە نێوان لایەنەكانی كوردستان دروست ببێت.

هاوكات لەگەڵ هێرشی ئێران لە ڕێی فیلمەكە و هەوڵی ئیسلامییەكان بە تایبەت كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بۆ ڕێگەگرتن لە وەڵامدانەوەی فیلمەكە و هەواڵی پڕ چەواشەی میدیاكانی یەكێتی، جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا، هێرشی توندی كردۆتە سەر پارتی.

لەمبارەیەوە عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، راگەیاند: ”ئەو هێرشانەی جەمیل بایك جێی لەسەر ڕاوەستانە كە بۆچی بەم شێوەیە و لەم كاتەدا هێرش دەكات؟ ئەو قسانەی راست نین، ئەو دەتوانێت ڕەخنە بگرێت، بەڵام نەك بەم شێوەیە“.

سەرسوڕمانی خۆشی لە دژیەكیی قسەكانی جەمیل بایك دەربڕی كە لە لایەكەوە بانگەشەی ئەوە دەكات، پەكەكە دژایەتیی قەوارەی هەرێمی كوردستان ناكات، لە لایەكی دیكەشەوە هێرش دەكاتە سەر پارتی، بۆیە ”من قسەكانی بە نابەجێ دەبینم“.

بە بڕوای عوسمان ئۆجەلان، ”ئەم قسانە بۆ تێكدانی ئاسایش و ئارامیی نێوان لایەنەكانی كوردستانە، ئەم زمانە كێشە دەخاتە نێوان لایەنەكانەوە. جەمیل بایك رەخنەیەكی دروست ناگرێت و بە بەردەوامی هێرش دەكاتە سەر پارتی، بە هۆی جەمیل بایكەوە كە هێزە كوردییەكان كێشەیان زیاتر دەبێت، چونكە قسەكانی لە خزمەت كەمكردنەوەی كێشە نین. لە ڕاستیشدا ئەو كەسە هەر بەدوای كێشەیە و بەبێ كێشەنانەوە ناتوانێت، رەخنەكانیشی هیچ دروست نین“.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *