نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز ئاڕاسته‌ی مسته‌فا كازمی كرا

به‌په‌له‌: نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز ئاڕاسته‌ی مسته‌فا كازمی كرا

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێكی توند ئاراستەی مستەفا كازمی دەكات و هۆشداری پێ‌ دەدات لەسەر خەرج نەكردنی شایستە داراییەكانی گەنمی جوتیاران.

ئەمڕۆ دووشەم 25ـی كانوونی دووەم، بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نوسراوێكی توند ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەكات و داوا دەكات شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات.

لە نووسراوەكەی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاتووە، لە ساڵانی رابردوودا بە تایبەت ساڵی 2019، چەندین جار نووسراومان ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵ كردووە، تا شایستە داراییەكانی جوتیاران خەرج بكات، بەڵام تا ئێستە هیچ وەڵامێكمان لە لایەن حكوومەتەوە، وەرنەگرتووە.

ئاماژە بەوەش دەكات، وەڵام نەدانەوەی نووسراوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەن حكوومەتەوە، پشێلكردنی مادەی (61/حەوت/ا)ی دەستووری عێراق و مادەی 15ی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، و گوێ نەدانە بەڕۆڵی پەرلەمان و كەمتەرخەمیكردنە بەرانبەر بە كار و داخوازییەكانی هاووڵاتییانی عێراق.

حەداد داوا دەكات زۆر بەخێرایی وەڵامی داواكاری جووتیارانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بدرێتەوە و بەزووترین كات شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكرێت، هەروەها هۆكاری راگرتن و پێنەدانی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ پەرلەمان روون بكرێتەوە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *