
لە چەند رۆژی رابردوودا، جووڵەی تیرۆریستانی داعش لە چەندان ناوچە زیادی كردووە، بەرپرسێكی پێشمەرگەش ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه پڕ نه‌کرێته‌وه “داعش جووڵه‌یان زیاتر ده‌بێته‌وه”.
نووری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری باكوور و رۆژئاوای كەركووكی ھێزی پێشمەرگە،گوتی: تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك و خانەقین، وەك خۆیان ماون و رۆژانی رابردوو جووڵەیان زیادی كردووە، ھۆكارەكانیش زۆرن، بەڵام “بێدەنگیی ھێزە عێراقییەكان و نه‌هاتنه پێشه‌وه‌یان له رێککه‌وتنه‌کان، وایان کردووه داعش جووڵه‌ی زیاتر ببێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆشاییه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌که هه‌یه، چونكە زۆر جار بە رۆژ چەكدارانی داعش بە ئاشكرا و بە بەرچاوی ھێزەكانی عێراقەوە ھاتوچۆ دەكەن و ئەو ھێزانە بێدەنگن، ئەمەش لە ترسی ئەوەی بە شەو داعش نەیەتە سەریان”.
بەرپرسەكەی پێشمەرگە گوتیشی: “تا ئەو كاتەی ھێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەكە، داعش ھەر وەك خۆی دەمێنێ، چونكە ئەو ھۆكارانەی بوونەتە پاڵپشت بۆ مانەوەی داعش ماون، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی پێشمەرگە، رەوشی ناوچە كوردستانییەكان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت”.
راشیگه‌یاند، كه ده‌بێت حکوومه‌تی عێراق ده‌ستوبرد بکات له جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتن و دروستکردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بۆ هاتنه‌ئارای هه‌ماهه‌نگی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.