
دووژمن.. سهرۆك بارزانی به پهنجهرهی ڕۆشنایی سهربهخۆی دهی بینن بۆیه تیریان لهوه
دڵسۆزانی كورد پێیان وایە سەرۆك بارزانی رابەرایەتیی دۆزی كورد بۆ سەربەخۆیی دەكات، ئەوەیش وای كردووە دوژمنان هەمیشە هێرشیان رووی لەوەوە بێت، هاوكات قوربانیدانی پێشمەرگە سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە پێشمەرگە بوو خاكی كوردستانی لە تیرۆریستانی داعش پاراست.
فاخیر شەقڵاوایی، بەڕێوەبەری گشتی خانەقای بیارە، راگەیاند، كوردستان جێگای شانازی هەموو تاكێكی كوردە و پێشمەرگە بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی لە تیرۆریستانی داعشی پاراست كە دەیانویست تەواوی خاكمان داگیر بكەن، پێشمەرگە بۆ پاراستنی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار شەهید و هەزاران برینداری بەخشی، ئەوەیش بەڵگەیە كە كوردستان رۆڵەكانی پاراستیان.
ئاماژەی كرد، وای بۆ دەچم دوژمنانی كورد چاویان دەبڕنە ئەو كەسەی دڵسۆزە بۆ خاكەكەمان، سەرۆك بارزانیش دڵسۆزی خاك و وڵاتەكەیەتی، بۆیە دوژمنان تیرەكانیان دەگرنە ئەو و دەوڵەتانی دراوسێمان چاویان بە سەركەوتنەكانی كوردستان هەڵنایەت.
بەڕێوەبەری گشتی خانەقای بیارە روونی كردەوە، خەباتی شۆڕشگێڕی سەرۆك بارزانی جێگای شانازیمانە، مێژوو شاهێدی بۆ شۆڕش و قوربانیدانی پێشمەرگە و رۆڵی سەرۆك بارزانی دەدات بۆ پاراستنی هەموو بستێك لە خاكی كوردستان.
“دوژمن دەیانەوێ ئەو پەنجەرەیە دابخەن كە رۆشنایی سەربەخۆیی كوردی لێوە دەبیندرێت، كاتێك 40 ملیۆن كورد لە كوردستانی گەورە، شوێنپێ سەرۆك بارزانین بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بۆیە دوژمن و داگیركەران لە رۆڵی سەرۆك بارزانی بۆ سەربەخۆیی دەترسن، بینییان چۆن رێفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا كە جێگای شانازیمانە”، فاخیر شەقڵاوایی وای گوت.
دووپاتی كردەوە، كورد بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی هەمیشە داوای لە دەوڵەتانی داگیركەر كردووە وەرن لەبری چەك و ئینكاریكردن لە مافی گەلی كورد، لەسەر مێزی گفتوگۆ رێك بكەوین و مافی گەلی كورد بدەن، بەڵام دوژمن ناتوانێ ئاشتیانە مامەڵە لەگەڵ كورددا بكات، دەشبینین چۆن پەلاماری كەسایەتی سەرۆك بارزانی دەدەن، بەڵام سەرۆك بووەتە سەركردەیەكی مێژوویی گەورەی كورد و هەرگیز فیلم و قسەی ئەوان كاریگەرییان نابێت.