نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزووتنەوەی ئیسلامی و سۆسیالیست دژایه‌تی سه‌رۆك بارزانی دژایه‌تی گه‌لی كورده‌

بزووتنەوەی ئیسلامی و سۆسیالیست دژایه‌تی سه‌رۆك بارزانی دژایه‌تی گه‌لی كورده‌

ئەندامانی حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان باس لەوە دەكەن، ئەو دژایەتییەی كە بەرانبەر سەرۆك بارزانی دەكرێ، دژایەتییە بۆ سەر رەمزی كورد و سەرۆك بارزانی كەسایەتییەكی كاریزمای بەهێزە و تەنیا رەمزی حزبێك نییە، بەڵكوو هی هەموو كوردستانە.

كەمال زراری ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، راگەیاند، لێدانی رەمز لە هەر وڵات و نەتەوەیەك شتێكی هەڵەیە و ئەوەی بەرانبەر رەمزەكانی كوردیش دەكرێ، بە كارێكی هەڵەتری هەژمار دەكەین.

ئەو گوتی، ئەو دژایەتییەی كە لە دەرەوە دژی كورد و رێك لەو كاتەدا دەستیان پێ كردووە، بەهۆی ئەوەیە كە بەخەیاڵی خۆیان دەیانەوێت هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی لەناو ببەن، بەڵام دەبێت هەمیشە كورد و كوردستان یەكدەنگ بێت و بە ئیرادەی بەهێز بەرپەرچی ئەم جۆرە هێرشانە بداتەوە.

هاوكات بەختیار كەریم ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، راگەیاند، مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی و سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان، یەكێك بووە لەو كارەكتەرە بەهێز و كاریزمایانەی، هەرێمی كوردستانی بردووەتە قۆناغێكی گرنگ و بەهێز و پێشكەوتوو، هەموو دەوڵەتانی ناوچەكە ئیرەییان بەو كارانە دەبرد كە كاك مەسعوود لە پێناو هەرێمی كوردستان كردوونی.

وەك زیاتر خستیەڕوو، كاك مەسعوود كەسایەتییەكە، موڵكی هەموو كوردستانە و لە هەر كاتێكدا دەتوانێ گۆڕانكاری گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات، جگەلەمە دژایەتیكردنیشی بۆ ئەوەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كەسایەتییەكە كە وڵاتانی دنیا و زلهێزەكان وەك رێبەری نەتەوەیەك سەیری دەكەن و پرس و راوێژی پێ دەكەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *