نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی.. حكوومه‌ت بڕیار له‌ لامه‌ركه‌زی ده‌دات،كۆتا قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین

پارتی.. حكوومه‌ت بڕیار له‌ لامه‌ركه‌زی ده‌دات،كۆتا قسه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ین

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی بۆ پرسی لامه‌ركه‌زی پێكهێناوه‌ و كاره‌كان ده‌كات.

كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كورستان،راگه‌یاند، له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زی كه‌ یه‌كێتی باسی ده‌كات و پێوه‌سته‌ به‌ حكوومه‌ته‌وه‌، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ و كاره‌كان ده‌كات.

ئه‌وه‌شی گوت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌وێت و كۆتایی به‌ كێشه‌كانی هه‌ردوولا بهێنرێت.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌یه‌وێ رێك بكه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كورستان، هه‌رێمی كوردستان چ كارتێكی فشاری ده‌بێت؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی، نامانه‌وێ ئێسته‌ بیر له‌ كارتی فشار بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه‌ رێككه‌وتن، قسەی کۆتا‌مان ده‌بێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *