
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نه‌كه‌سه له ھه‌رێمی كوردستان گوتی، په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له په‌لاماردانی باره‌گاكانی ئێمه له رۆژئاوای كوردستان، ده‌یه‌وێ به‌و ڕێیه رێگری بكات له‌وه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
نه‌واف حه‌سه‌ن سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه له ھه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه له په‌لاماردان و ھێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه و داژایه‌تیكردنمان، ته‌نانه‌ت حه‌وت جار ھێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گاكانمان، ئێسته‌ش ھێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گای ئێمه له كۆبانێ و به‌رده‌وامن له‌و كارانه كه دژی ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
نه‌واف حه‌سه‌ن گوتی، په‌كه‌كه ئه‌و كاره ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دانوستانه‌كان بكات كه بڕیاره له مانگی داھاتوو به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێ وابكه‌ن ئێمه دانوستان به‌و جۆره ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه كه ھێرشی سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه ده‌كرێت و دانوستانیش بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان ده‌ربكرێت و یه‌كڕیزی له رۆژئاوای كوردستان دروست بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمه له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستمان به دانوستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی له رۆژئاوای كوردستان دروست بێت، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌وانیش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه ئه‌مه‌ریكا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان له رۆژئاوای كوردستان دروست بێت.