نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان بارزانی چیایه‌كه‌ هیچ ڕه‌شه‌بایه‌ك نایله‌زێنێت

سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان بارزانی چیایه‌كه‌ هیچ ڕه‌شه‌بایه‌ك نایله‌زێنێت

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی حكوومەت بۆ كاروباری ئابووری ڕای دەگەیەنێت، نەیار و دوژمنانی كورد لەم سەردەمەدا تەنیا سەرۆك بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن و تۆمەت و دژایەتی و تیرەكانیان روو تێكردووە، بەڵام بارزانی چیایەكە مێژوو سەلماندوویەتی هیچ رەشەبایەك نایلەرزێنێ.

ماوەی دوو ڕۆژە لەلایەن ئێرانەوە فیلمێكی ناڕاست بەرهەم هاتووە، چەندان گرتەی ناڕاستی لەسەر شەڕی داعش تێدایە، كاتێك باسی هێرشی داعش بۆ سەر شارۆكەی مەخموور دەكرێت، ئاراستەكردنی چەندان میدیای بەكرێگیراو دژایەتییەكی زۆری سەرۆك بارزانی دەكرێت و چەندان فیلمی ناڕاست و هەواڵی ناڕاست بڵاو دەكەنەوە.

ڕێباز حەملان ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەت بۆ كاروباری ئابووری، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، چەندان ساڵە تیری دوژمن ڕووی لە سەرۆك بارزانییە، بەتایبەت دوای ئەوەی بە درێژایی مێژووی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان، ئەم سەركردەیە توانی زۆربەی لایەنە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان كۆ بكاتەوە.

باسی لەوەش كردووە، توانی دەنگی زیاتر %93 ی میلەتەكەمان بەهەموو جیاوازیی ئاین و رەنگ و ئایدۆلۆجیا بە دەست بهێنێت و بڵێن “بەڵێ” بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەرانبەر بە هەموو شۆڤێنییەكان، بەرانبەر بە هەموو نەیارە ناوخۆیی و ناوچەیی و دەرەكییەكان وەستایەوە و توانی شكۆی سەركەوتن وەك تاجێك بخاتە سەر سەری خەبات و قوربانیدانی میلەتێكی چەوساوە كە ناوی گەلی كوردە.

ڕوونی كردووەتەوە، سەرۆك بارزانی توانی بەشێكی گەورەی ئاواتی خوێنی شەهیدانی كوردستان بەو سەروەرییە گەورەیە لەسەر لاپەڕەكانی مێژوو بە خوێنی ئاڵیان بنەخشێنێ، بۆیە نەیار و دوژمنانی كورد لەم سەردەمەدا تەنیا سەرۆك بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن و تۆمەت و دژایەتی و تیرەكانیان روو تێكردووە، بەڵام بارزانی چیایەكە مێژوو سەلماندوویەتی هیچ رەشەبایەك نایلەرزێنێ، رووداوەكانی رابردوو شاهیدن كە بۆ هیچ كام لە سەختییەكان خۆی نەچەماند و خۆی ناچەمێنێ

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *