نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: هۆشداری ده‌درێت به‌ عه‌لی باپیر له‌مه‌ڕ په‌رله‌مانتاره‌كانی

به‌په‌له‌: هۆشداری ده‌درێت به‌ عه‌لی باپیر له‌مه‌ڕ په‌رله‌مانتاره‌كانی

موحسین جوامێر نوسه‌ر و چاودێری سیاسی، ڕایگه‌یاند،پێویستە ئەحمەدی حاجی ڕەشید بزانێ كە خەڵك هەڵیانبژاردووە و حزبەكەی هەڵیبژاردووە تا لە بەغدا بەرگری لە كورد بكات، بۆ پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان كار بكات، بەڵام ئێستە لە بەغدا وەك نەیارێك كار دەكات، من گوتوومە و ئێستەیش دەیڵێم ئەو كابرایە واژووی لەسەر ڕێككەوتننامەیەك كردووە، ناوەڕۆكەكەی بریتییە لەوەی نابێت كوردستان بمێنێت و دەبێ وەك 100 ساڵ پێش ئێستەی لێ بێت.

وتیشی :ئەو كەسانە هیچ بەرژەوەندییەكی هاوبەشیان نییە، تەنانەت لەڕووی بیروڕا زۆر لێكدوورن و تەنیا بەرژەوەندییان بریتییە لە دژایەتی هەرێمی كوردستان، ئەو كەسەی سەرپەرشتی ئەو نووسراوەی كردووە، كەسێكە بڕوای بە هیچ ئاینێك نییە، نازانم چۆن ئەحمەدی حاجی ڕەشید كاری لەگەڵ دەكات.

زیاتر ده‌ڵێ:پرسیارەكە ئەوەیە كەسێك كە هیچ بۆ هەرێمی كوردستان وڵاتی خۆی نەكات، ئەی چی دەكەیت، بۆیە كەسێك دەست بە هەموو كون و كەلەبەرێكدا بكات، دەبێت بزانین بۆچی وا دەكات، دڵنیابە هۆكاری هەیە، هۆكارەكەی دیارە كە دژایەتی كورد و بەرژەوەندی كوردە و هیچی تر نییە.

گوتی:من پێم وایە كاركردن بۆ نیشتمان و لەبەریبوونی نیشتمانی ئامرازێكە بۆ مانەوەی حزب، لەناو كۆمەڵی ئیسلامیش كەسانی دڵسۆز هەن و كار دەكەن بۆ كەیسی كورد، بەڵام ئەوە بووەتە پرسیار و بە پەیامێكیش بۆ مامۆستا عەلی باپیرم نارد كە بۆچی لە هەڵوێستی ئەو پەرلەمانتارانەی بێدەنگە؟ ئایا دەرەقەتیان نایەت یان هۆكارێكی ترە، پێویستە وەڵام بدرێتەوە.

ئا:کاروان خدر حسن

بەپەلە

ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *