دانا شەهید جەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند كه پشكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پشكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك پێویست دانه‌نراوه ، ئێمه كۆمه‌ڵێك كێشەمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه که پێویستی به رێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن هه‌یه .
راشیگه‌یاند: كه ئیستا هه‌ندێ لایه‌نی شیعه فشار ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه هه‌رێم لاواز بكه‌ن ، تا ئێستا به‌ربه‌ست دروست نه‌بووه بةلام هیشتا ئه‌و بڕگانه‌ی كه په‌یوه‌سته به پشكی هه‌رێم تێپه‌ڕ نه‌كراوه .
روونیشیكرده‌وه ئێستا له عێراق سه‌قامگیری سیاسی نییه ، هه‌ر قۆناغی سیسته‌می حوكمرانی كه‌سێك ئه‌وا سه‌ر له نوێ حوكمهتهكه له‌و ساته وه‌قته ده‌ستپێده‌كات ، كه ئه‌وه گرفتێكه بوونی هه‌یه له سه‌ر ئاستی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌دا .
دانا شەهید جەزا له كۆتاییدا رایگه‌یاند: كه ململانێی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناشه‌رعییه ، به‌وه‌ی پێویسته پارێزه‌ری ته‌واوی عێراق بێت نه‌ك نانه‌وه‌ی كیشه‌و گرفت بۆ هه‌رێم ، كه ئه‌وه‌ش فشاری هه‌ندێ لایه‌نه كه به فشاری لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ئه‌نجامی ده‌دات