نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئاماده‌ن پێش هێزه‌كه‌ی حكوومه‌ت بكه‌وم بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان

سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئاماده‌ن پێش هێزه‌كه‌ی حكوومه‌ت بكه‌وم بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان

كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یه‌ پێشڕه‌وی یه‌كێك له‌و هێزانه‌ بكات كه‌ حكوومه‌ت بڕیاری‌ لێ‌ داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچنه‌ مه‌رزه‌كان بۆ رێگری له‌ كاری قاچاخی.

محه‌مه‌د وه‌تمان كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕی سلێمانی، راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داویه‌تی بۆ ره‌وانه‌كردنی هێزی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ مه‌رزه‌كان و رێگری له‌ كاری قاچاخی و نایاسایی بكه‌ن یه‌كێكه‌ له‌ بڕیاره‌ زۆرباشه‌كان و “هاوڕایانم”.

وه‌تمان كه‌ پێشتر ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ بووه‌ ده‌ڵێ‌، هه‌ر شتێك بۆ میلله‌ت و كوردستان و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی بێت، كاری باشه‌، رێگری له‌ كاری قاچاخی یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ گرنگه‌كان و پێویسته‌ رێگری بكرێت له‌وانه‌ی داهاتی‌ كوردستان به‌فیڕۆ ده‌به‌ن.

“ئاماده‌م پێشڕه‌وی یه‌كێك له‌و هێزانه‌ بكه‌م كه‌ حكوومه‌ت بڕیاری له‌سه‌رداوه‌ بچنه‌ مه‌رزه‌كان بۆ رێگری له‌ كاری قاچاخی و نایاسایی و یه‌كه‌م كه‌سیش ده‌بم، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و داهاتی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی براده‌ره‌كانمان به‌ ملكه‌چی نه‌چنه‌ به‌غدا و له‌ به‌غدا نه‌پارێنه‌وه‌ و لاواز ده‌ربكه‌وین به‌رانبه‌ریان” محه‌مه‌د وه‌تمان وای‌ گوت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *