نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی هەواڵێکی مووچە دەدا.

هەواڵێک بەناوی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند سایت و پەیجێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکراوەتەوەگوایە: “سبەی لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێ”.

لەمبارەیەوە د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هیچ لێدوانێکم بۆ هیچ میدیایەک نەداوە لەبارەی ڕاگەیاندنی لیستی مووچە، سبەی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و باسی پڕۆژە یاسای بودجە دەکرێ، بەڵام لیستی مووچە ڕاناگەیەندرێ و لێدوانی لەم شێوەم نەداوە”.

گوتیشی: “ڕاگەیاندنی لیستی مووچە پەیوەندی به منەوە نییە، بەڵکوو لای وەزارەتی دارایی بڵاو دەکرێتەوە و ئەوان ڕایدەگەیەنن”.

ئاماژەشی بەوەدا، کە داواکارن دەزگا میدیاییەکان لە گواستنەوەی هەر هەواڵ و زانیارییەک وردبن و شتی ناڕاست بڵاو نەکەنەوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *