نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پۆلیسی راپەڕین: ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەستی بەسەردا گیراو تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیر كرا

پۆلیسی راپەڕین: ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەستی بەسەردا گیراو تۆمه‌تبارێكیش ده‌ستگیر كرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ شەو لەلایەن سەرچاوەیەکەوە بنکەی پۆلیسی ماکۆک  ئاگادارکراوەتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاند کروزەر مۆدێل 2011 لەلایەن چەند کەسێکەوە دزراوە و بۆ ئەومەبەستەش، لە بنکەی پۆلیسی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر سکاڵا تۆمارکراوە .

پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، دوای گەیشتنی فەرمانی دادوەری دادگای هەولێر بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی دزراو و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، دواتر بۆ ئەو مەبەستە دادگای لێکۆڵینەوەی حاجیاوا ئاگادارکراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا، دەستبەجێ مەفرەزەیەک بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکەی پولیسی ماکۆک پێكهێنراوە و چەند شوێنێکی گوماناوی پشکێنراون .


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌سەرئەنجام دوای ڪۆڪردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی زۆر توانرا ڪاتژمێر 2ی شەو بەهاوڪاری بازگەی ئاسایشی قەمتەران دەست بگیرێت بەسەرئۆتۆمبیلی دزراو وە دەستگیرڪردنی تۆمەتبارێك بەناوی(م، ت، ح)تەمەن 27 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی هەولێره‌.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێڪۆڵینەوە لەو ڕووداوە بەردەوامە.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *