نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حاكم شێخ له‌تیف:عێراق مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پێ نادرێت

حاكم شێخ له‌تیف:عێراق مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پێ نادرێت

پەرلەمانتارێكی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، حكوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی خۆی پێ نادرێت و كێشەی جددی بودجە و مووچەی هەیە، ئیتر ”چۆن لەم كاتەدا پابەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش دەخاتە ئەستۆی خۆی“.
حاكم شێخ لەتیف، پەرلەمانتاری پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، نووسینێكی بە ناونیشانی (جگە لە چاكسازی هیچ بژاردەی تر نییە) بڵاو كردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، ”چار نییە و دەبێ ئەو چاكسازییە هەر بكرێت“ كە هەرێمی كوردستان پێویستی پێیەتی.
هەروەك ڕوونی كردۆتەوە: ”کورد دەڵێ ھەر کەسێک بە تەمای دراوسێ بێ، بەبێ شێو سەردەنێتەوە، دەرکەوت عێراقیش خۆی کێشەی جددی بودجە و مووچەی ھەیە و مووچەی فەرمانبەرانی خۆی پێنادرێ و کورتھێنانی زۆری لە بودجە هەیە و پەنای بردۆتە بەر قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی، ئیتر چۆن ئێستا پابەندیی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستانیش دەخاتە ئەستۆی خۆی؟“.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان پێیوایە كە ئەگەر نرخی نەوت بەرز ببێتەوە یان نا، هەر دەبێت بژارەی یەكەم و كۆتایی چاكسازی بێت و تەنیا لە مووچەشدا نەكرێت، بەڵكوو لە هەموو سێكتەرەكانی دیكەدا چاكسازی بكرێت. بە گرنگیشی زانیوە كە چاكسازی لە بواری پەروەردە بكرێت.
لە كۆتاییشدا نەیشاردۆتەوە كە ئەوان بە لایەنەوە گرنگ نییە كێ حوكمڕانی دەكات، بەڵكوو بەلایانەوە گرنگە چۆن حوكمڕانی دەكرێت. لەبارەی چاكسازیشەوە دووپاتی كردۆتەوە، ”هەر كەس و لایەنێك بیكات، دەبی پشتگیری و دەستخۆشی لێ بكەین“.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، چووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *