نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەکرێتەوە

بەپەلە:نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەکرێتەوە

بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق دیراسەی پێشنیارێک دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەنێوان ۱۳٠_۱۳۳ دینار بەرامبەر ۱٠٠ دۆلار.

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ چرکە،وتی:لەماوەی مانگی رابردو بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئالوگۆڕی دراو سستی و ناجێگری تێکەوت و زیانێکی زۆری بە ئابوری عێراق و هاوڵاتیان گەیاند و نارەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.

وتیشی:دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروی ٥٠ دۆلار حکومەتی عێراق بڕیاری دا سەرلەنوێ نرخی دینار بەرزبکاتەوە بۆ ۱۳٠ تا ۱۳۳ هەزار دینار بەرامبەر ۱٠٠ دۆلار. پێشبینی دەکرێت بەهۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخی نەوت بەرزبێتەوە و نرخی زێر دابەزێت و کورتهێنانی بودجە چارەسەر بکرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *