نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كۆمه‌ڵی ئیسلامی.. پێشوازی له‌ بڕیاری حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی هێز

كۆمه‌ڵی ئیسلامی.. پێشوازی له‌ بڕیاری حكوومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی هێز

سەركردەیەكی كۆمەڵی ئیسلامی دەستخۆشی لە بڕیارەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بە پێكهێنانی هێزی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ كۆتاهێنان بە دیاردەی قاچاخچیەتی لە خاڵە سنوورییەكان.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی وەزیران هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی راسپارد بۆ پێكهێنانی هێزێكی تایبەت و هاوبەش بۆ رێگەكرتن لەهەر پێشێلكاری و سەرپێچی و كارێكی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی یاسا و رێكارەكان لە دەروازەكان بەبێ جیاوازی.

سەباح قارەمان، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان،راگەیاند، هەر هەنگاوێك كوردستان بەرەو چاكسازی بەرێت، دەستخۆشی لێ دەكەین و بە كارێكی باشی دەزانین، ئەگەر چاكسازی نەكرێت، حكوومەت ناتوانێ بەردەوام بێت، بۆیە ئەو بڕیارەی بۆ خاڵە سنوورییەكان دەركراوە و هێزی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی بۆ پێكهێندراوە، ئەگەر ویستێكی سیاسیشی لەپشتەوە بێت، دەتوانرێت قاچاخچیەتی بنەبڕ بكرێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *