
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە هەڵەبجە لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان کە لە مانگی 11ـەوە داخراون کرد و رایگەیاند “رۆژی 1-11 بڕیاری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن درا و تاوەکو ئێستاش تووشبووی کۆرۆنا هەیە، لەبەرئەوە بەبێ قسەی وەزارەتی تەندروستی جارێ ناتوانین بڕیار لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکان بدەین. وەزارەتی تەندروستیش خۆی هەڵسەنگاندنەکان دەداتە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و دواتر بڕیار لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات.” لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئەگەر هاتوو خوێندن دواکەوت ئەوان چی دەکەن؟ لە وەڵامدا گوتی “ئەگەر کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بڕیاری درا کە دەرگای قوتابخانەکان بەشێوەی قۆناخ قۆناخ و بەشێوەی تەناوب بکرێتەوە ئەوا دەستپێدەکەین، ئەگەر بڕیاری دواخستنیش درا بەرنامەی خۆمان دادەڕێژینەوە.”