نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌مریكا هێز له‌ سنوری كوردستانی ڕۆژئاوا و باشوور جێگیرده‌كات

ئه‌مریكا هێز له‌ سنوری كوردستانی ڕۆژئاوا و باشوور جێگیرده‌كات

جووتیار عادل: بەڵێ بۆ نیشاندانی نیازپاکی کە هەرێمی کوردستان بانگەشەی شەڕ ناکات، داوای لە هێزی ئەمریکا کردووە ببێتە ناوەندی هەردوو هێز بۆ ئەوەی هیچ شەڕێک روونەدات. ئەوەش نیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە دامودەزگا و خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.

داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی هێزەکانیان لە سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان، لە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بووە، کە لە 22ـی کانوونی یەکەمی 2020 پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کراوە.

رۆژێک پێش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گیوم ویل بوورپێر، فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووەوە و رایگەیاند، “پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان هەرێمی کوردستان جێبهێڵن، بۆئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین.”

بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان مایک پۆمپەیۆ و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، ئاماژەی “بە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیاکان لە دەڤەرەکە کرد، لەپێناو گەڕانەوەی سەقامگیریی و ئاسایش بۆ ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *