نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كه‌مال كه‌ركووكی: پارێزگاری نایاسایی كه‌ركووك هه‌وڵ ده‌دات خاكی كورد، له‌ كورد داگیر بكاته‌وه‌

كه‌مال كه‌ركووكی: پارێزگاری نایاسایی كه‌ركووك هه‌وڵ ده‌دات خاكی كورد، له‌ كورد داگیر بكاته‌وه‌

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند: ئێستا پارێزگارێكی سه‌پێندراویان له‌ كه‌ركووك به‌ نایاسایی و ناده‌ستووری داناوه‌، به‌ پێكهاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌و ناوچه‌ن و به‌ هه‌ر رێگایه‌ك بێت یه‌كتریان رازی كردووه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ن جارێكی دیكه‌ خاكی كورد، له‌ كورد بسێنه‌وه‌ خاكی توركمانیش به‌ داگیركاری ماوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ ده‌ستی خه‌ڵكانی تریشی تیا بێت بۆ ته‌عریب، ئه‌ویش له‌ ئاینده‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی جاشی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌عریب له‌ كه‌ركووك ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم، كه‌مال كه‌ركووكی رایگه‌یاند: ره‌حمه‌ت له‌ جاش به‌داخه‌وه‌ ناوه‌كه‌ی به‌ددناوه‌، ئه‌وانه‌ خیانه‌تكارن، خیانه‌تكارێكی گه‌لێكی گه‌وره‌ خیانه‌تكاری دژ به‌ گه‌ل و خاكی كوردستان ئه‌مانه‌ گه‌لی كوردستان لێ یان خۆش نابێت.

دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: ئه‌و فه‌وجه‌ی راگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌پێی مادده‌ی 444 له‌ هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌، له‌ ژێره‌وه‌ ده‌ستی له‌ولا له‌ولا تێكه‌ڵ كردووه‌، به‌ڵێنی فه‌وجێكیان پێداوه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حه‌شدی شه‌عبی عێراق په‌یوه‌ندی كرد، خۆیان لێ بێ به‌ری كرد و گوتیان نه‌ ئێمه‌ ئاگامان لێییه‌ نه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌م ئاڵۆزییه‌ی له‌ عێراق هه‌یه‌ لایه‌نێك ده‌ستی تێدابێت بۆ دروستیكردنی ئه‌م فه‌وجه‌، به‌ڵام شكستیان له‌ ئێستاوه‌ دیاره‌، وه‌ ئاینده‌شیان زۆر خه‌راپ ده‌بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو رۆڵه‌یه‌كی كورد و كوردستانی دڵسۆز ده‌كه‌ین نه‌چنه‌ ئه‌و خه‌نده‌قه‌وه‌، چونكه‌ خه‌نده‌قی خیانه‌ته‌.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *