
جارێكی تر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه كه هێزێكی فه‌رمییه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت، په‌كه‌كه بۆ تێكدانی ئارامیی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت.
حه‌مه رێگر فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك راگه‌یاند، شوێنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه باشوور نییه و كوردستانی باكوره، ئه‌وان كوردن و گوایه برای ئێمه‌ن، به‌ڵام پێویسته په‌ندی كوردیی برامان برایی و كیسه‌مان جیایی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌بێت بڕۆنه‌وه ماڵی خۆیان و باكوری كوردستان رزگار بكه‌ن نه‌ك ئێره.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وان هاتوونه‌ته ماڵه‌كه‌ی ئێمه، به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن و كه‌مین داده‌نێن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه هێزێكی فه‌رمییه، خاوه‌نی خاكی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ر بستێكی ئه‌م خاكه ده‌توانێت بمێنێته‌وه و له ئامێدی و شیلادزێ پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كه‌ن و شه‌ڕمان پێ ده‌فرۆشن.
گوتی، په‌كه‌كه ئاشكرایه دارده‌ستی بێگانه‌یه، هه‌رجاره و به جۆرێك ئاژاوه دروست ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌ن و ئاسایشی كوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به ده‌ریایه‌ك خوێنی شه‌هیدان بووه‌ته ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئێسته.