
چه‌ند ڕۆژێكه ئیتلاعاتی ئێران به‌هاوكاری به‌كرێ گیراوه‌كانی هه‌وڵی تێكدانی ڕوشی ته‌ناهی سلێمانی ده‌دات و ده‌یان باره‌گای حزبی و حكوومی له لایه‌ن ئاژاوه چیانه‌وه سوتێندراوه دزی و تاڵانی ده‌ستی پێكردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه بۆ چركه ڕای گه‌یاند، ئاژاوه‌گێڕان ده‌ستی ئێرانیان له پشته و ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كجاری سلێمانی له‌ناو به‌رن، ده‌شبینین چه‌كیان دابه‌شكردووه ئاژاوه‌چیان ته‌قه له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و هێزه‌كانی باره‌گاحزبییه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌خۆی نه‌كه‌وێت ئێران به هاووكاری به‌كرێ گیراوه‌كانی له‌ناو خودی یه‌كێتی و حزبه‌كانی تری سه‌ربه‌خۆی سلێمانی به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵده‌كات.
ئێران ئامانجی ئه‌وه‌ییه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوبه‌رێت هه‌ربۆشه ئاژاوه چیانه‌ی له سنوری سلێمانی هه‌یه‌تی ده‌ستیان كردووه به نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دزی و فه‌رهوودی سوتاندنی ژێرخانی ئابووری سلێمانی.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە