
مەسعود حەیدەر سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە نووسینێكدا باسی خیانەتكارانی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێ حەسەن خەیرییەكانی سەدەی ٢١، پیلانی دوژمنان جێبەجێ دەکەن.
مەسعود حەیدەر لەمبارەیەوە وتارێكی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “فەیسبووك” بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی “ھەندێک خائین و خۆفرۆشی کورد پیلانی دوژمنەکانی کورد جێبەجێ دەکەن بۆ لەناوبردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان کە خوێنی سەدان ھەزار کوردستانی بوونەتە قوربانی بۆی”.
دەشڵێ مووچە مافێکی رەوای خەلکی ھەرێمە و ھەموو حزبەکان بەرپرسیارن لەم بارودۆخەی ھەرێم، لەلایەک سی ساڵە حوکمی ئەم وڵاتە دەکەن و لەلایەکی تر رێگرن لە ئەنجامدانی چاکسازی.
مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەش داوە كە “سێکوچکەی خیانەت لە بەغدا، سلێمانی و قەندیل کار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێم دەکەن بە ئامانجی كەسی و حزبی، بە فەرمانی وڵاتێکی هەرێمی.
لە كۆتاییشدا دەڵێ “پیلانگێڕی دژ بە مافەکانی خەڵکی ھەرێمی كوردستان و قەوارەی
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە