نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به رهه م ساڵح بۆ پاراستنی كورسیه كه ی ناوێرێت داوای مووچه ی خه ڵكی كوردستان بكات

به رهه م ساڵح بۆ پاراستنی كورسیه كه ی ناوێرێت داوای مووچه ی خه ڵكی كوردستان بكات

مامۆستایەكی زانكۆ ڕەخنەی توند لە بەرهەم ساڵحی سەركۆماری عێراق دەگرێت و رای دەگەیەنێت كە لە جێگەی ئەوەی لە بەغدا داكۆكی لە مافی خەڵكی كوردستان بكات، لە ڕێگەی میدیاكەیەوە هانی ئاژاوە و توندوتیژی دەدات.
د. مەدحەت سلێمان، مامۆستای زانكۆ،ڕاگەیاند، بەرهەم ساڵح، سەركۆماری عێراق، كەسێكی بێهەڵوێستە و لەوەتەی بۆتە سەركۆمار، هیچ هەڵوێستێكی بە قازانجی هەرێمی كوردستان نەبووە، كەچی ”خۆی و هەندێك كەسی دەوروبەری لە دونیایەكی دیكە دەژین و تەنیا خەریكی ئاژاوەن و لە ڕێگەی میدیاكانیەوە هانی ئاژاوە و توندوتیژی دەدات“.
ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت بەرهەم ساڵح بزانێت ئەو هاندانەی ئەو دەرئەنجامەكەی بەسەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا دەشكێتەوە كە هەر ئەو یەكێتییەشە ئەوی كردووە بە سەركۆمار.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *