نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی به‌توندی وه‌ڵامی مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌داته‌وه‌

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی به‌توندی وه‌ڵامی مه‌حموود سه‌نگاوی ده‌داته‌وه‌

لەم هەفتەیەدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دووپاتی لەوە كردەوە كە حزبەكەی لەگەڵ دووئیدارەیی هەرێمدا نییە، بەڵام مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە، دوو رۆژ دوای قسەكانی بافڵ تاڵەبانی لە رێوڕەسمێكدا رای گەیاند، چەندانجارە داوای لە یەكێتی كردووە دوو ئیدارەیی رابگەیەنێت.

ئارام ئەحمەد، وەك چاودێرێكی سیاسی،دووپاتی كردەوە، بۆچوونی جیاوازی ناو یەكێتی نشتمانیی كوردستان لەسەر كۆی پرسەكان، وای كردووە رای ئەو حزبە لای شەقام و حزبە كوردستانییەكان ناڕوون بێت.

زیاتر گوتی، بابەتی پێوەست بە حزب ئاساییە ئەندامانی بۆچوونی سیاسییان جیاواز بێت، بەڵام لە پرسەكانی تری پێوەست بە هاووڵاتییانەوە دەبێ سەركردایەتی سیاسی هەر حزبێك كۆك بن لەسەری.

كەریم شوكر، ئەندامی سەركردایەی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان،راگەیاند، ئێمە قوربانی زۆرمان بۆ رزگاركردنی كوردستان و یەكخستنی ئیدارەیی هەردوو زۆنی سەوز و زەرد داوە، بۆیە هەرگیز لەگەڵ دووئیدارەیدانین، روونی كردەوە، نابێ قسە لەسەر دووئیدارەی بكرێت.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *