نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌:دارایی ته‌واوی نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار و ئێن ئاڕتییه‌كان كران به‌ناوی شۆخان حوسێن

به‌په‌له‌:دارایی ته‌واوی نه‌وه‌ی نوێ و شاسوار و ئێن ئاڕتییه‌كان كران به‌ناوی شۆخان حوسێن

هاوشێوه‌ی‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ لایه‌نی‌ ئیداری‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌، ژنه‌كه‌ی‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ستی‌ به‌سه‌ر دارایی‌ شاسوار و جووڵانه‌وه‌كه‌ و پڕۆژه‌كاندا گرتووه‌.

شۆخان حسێن هاوسه‌ری‌ شاسوار عه‌بدولواحیده‌ و كۆلیژی‌ ئه‌ندازیاری‌ ته‌واو كردووه‌، چه‌ند جارێك له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ شاسوار ئه‌نجامی‌ ده‌دا، هاوكات پێدانی‌ چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ به‌ شۆخان هۆكارێك بووه‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌لایه‌نگرانی‌ ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ توڕه‌ بن و واز بێنن.

له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوو، شاسوار بڕیاریداوه‌ كه‌ هه‌رچی‌ موڵك و پاره‌ و دارایی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ و پڕۆژه‌كانی‌ هه‌یه‌ بیخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ شۆخانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ كه‌ هێشتا ڕوون نییه‌ شاسوار به‌ چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كاره‌ی‌ كردووه‌.

كه‌سێكی‌ نزیك له‌ شاسوار ،ده‌ڵێ‌، له‌ ڕابردوو شۆخان به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ئیدارییه‌كانی‌ لابوو، به‌ڵام ئێسته‌ پاره‌ و داهاتی‌ شاسواریش كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی‌ ته‌نانه‌ت بڕیار دراوه‌ كه‌ مووچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ئێن ئارتی‌ ئه‌و بڕیاری‌ له‌سه‌ر بدا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *