
قائیمقامی شه‌نگال ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌بوونی په‌كه‌كه له ش‌نگال مه‌ترسیداره و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له قه‌ندیل و رۆژئاواواوه خه‌ڵك ده‌هێننه ش‌نگال.
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی ش‌نگال ،راگەیاند: “په‌كه‌كه بۆته رێگر له پێكه‌وه ژیان بۆ ئاوه‌دانی ش‌نگال کە ئه‌و دۆخەش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ش‌نگال نییه و دوێنێ په‌كه‌كه چووه‌ته سه‌ر باره‌گای سوپای عێراق و عێراقیش بریاری ده‌ركردنی په‌كه‌كه‌ی له‌شنگال خێراتر كردووه”.
گوتیشی: “ئه‌مرۆ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هاته هه‌ولێر و سوور بووه له‌سه‌ر به‌جێهێشتنی هێزه نایاساییەکان له ش‌نگال و ئه‌گه‌ر عێراقیش بیه‌وێت هیچ هێزێك له شه‌نگال نامێنێت”.
هەروەها ئەوەشی خستە روو، کە په‌كه‌كه به‌رهه‌می سۆزی شنگالییه‌كان ده‌كات و خۆپیشاندانان كردووه و بردویه‌نه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی سوپای عێراق له‌وێ پێكدادان روویداوە.
مه‌حما خه‌لیل ئاماژەشی بەوەدا، کە په‌كه‌كه لە باره‌گای سه‌ره‌كی ش‌نگال خه‌ڵكی له قه‌ندیل و رۆژئاوای كوردستان هێناوه و ئەوێیان كردووه‌ته سه‌ر بازگه، ئه‌گه‌ر حکوومەتی عێراق بودجه‌كه‌یان ببڕێت له چوارچێوه‌ی حه‌شد ئه‌وه په‌كه‌كه ناتوانن له‌بەرامبه‌ر سوپای عێراق سه‌ر بكه‌ن.