نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی: پەکەکە ٥٠ ساڵی دیکەش بەو جۆرە کارکردنەی ئێستای هیچ بە هیچ ناکات

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی: پەکەکە ٥٠ ساڵی دیکەش بەو جۆرە کارکردنەی ئێستای هیچ بە هیچ ناکات


مامۆستا جەعفەر ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت کە پەکەکە ماوەی ٣٦ ساڵە دەستی داوەتە چەک بەڵام نەیتوانیوە لە باکووری کوردستان یەک بست ناوچەی رزگارکراوی هەبێت، پەنجا ساڵی تریش لەوێ دوو ساڵ جارێ تەق و تۆقێک بکات هیچ بە هیچ ناکات.

ئەو ئەندامەی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە گوتارێکیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە” من دژی شەڕی براکوژی و پەلاماری چەکدارانەم هەر لایەک دژی هەر لایەکی بکات ئەوە بەڵگەی ئیفلاسی عەقڵی سیاسییە و هیچی تر”.

دەشڵێ: “هەر هێزێکی سیاسی لە کاتی پێویستدا ستراتیژی خۆی گۆڕی ئەوە بەڵگەی کرانەوە و زیندووبونی ئەو هێزەیە، لە سەرتاسەری جیهاندا خەباتی چەکداری ئیفلاسی کردووە، پەکەکە ماوەی ٣٦ ساڵە دەستی داوەتە چەک بەڵام نەیتوانیوە لە باکووری کوردستان یەک بست ناوچەی رزگارکراوی هەبێت، پەنجا ساڵی تریش لەوێ دوو ساڵ جارێ تەق و تۆقێک بکات هیچ بە هیچ ناکات، دیارە بیست ملیۆن کوردی ئەوێ(خەباتی چەکدار)یان ناوێ”.

ناوبراو لە درێژەی گوتارەکەیدا کە لەژێر ناونیشانی (ستراتیج گۆڕین) بڵاوکردووەتەوە دەڵێ “دەبێ پەکەکە ستراتیژی خۆی بگۆڕێت! بیست ملیۆن كورد لە ناو شارەكانی باكووردا پێ بە زەویدا بدەن حكوومەتی ئەوێ دەڕوخێنن”.

لە کۆتاییدا ناوبراو رایگەیاندووە” با چارەسەری ئاشتیانە و دیموكراتی بۆ كێشەی كورد لەوێ بدۆزرێتەوە، پشتیوانی پرۆسەی گۆڕاندنی پەکەکە بكرێت سەرلەنوێ ببێتەوە بە ھێزێكی سیاسی شاری و ماڵئاوایی لە چەك بكات”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *