نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری 16 هەزار مووچەی نایاسایی رادەگرێت

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری 16 هەزار مووچەی نایاسایی رادەگرێت

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری رایدە‌گە‌یە‌نێت، زیاتر لە‌ 16 ھە‌زار كە‌س لە‌ مووچە‌یە‌ك زیاتر بە نایاسایی وە‌ردە‌گرن، و بڕیاری راگرتنی مووچە‌كانیان دە‌دات‌.

ئە‌مڕۆ سێشە‌ممە‌ ٣ی١١ی٢٠٢٠، لیژنە‌ی باڵای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری بە‌سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران و ئامادە‌بوونی وە‌زیری دارایی و ئابووری، كۆبوونەوە‌ی ژمارە دووی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بەئامار و داتاکانی بایۆمەتری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرە‌مووچە‌یی پێشکەش کرد، بە‌پێی ئە‌و راپۆرتە 106 هەزار و 839 كەس لە‌ یە‌ك مووچە‌ زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون.

پاش بە‌دواداچوون بۆ دۆسیە‌ی ئە‌و مووچەخۆرانە،‌ دە‌ركە‌وت 16 هەزار و 505 کەس، لە‌یە‌ك مووچە‌ زیاتر بە‌ نایاسایی وەردەگرن، بۆیە‌ لیژنە‌ی باڵا، لەچوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابووری راسپارد بۆ‌ راگرتنی مووچە‌ی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاری کرا بۆ سەرلەنوی پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *