
پسپۆڕێكی بواری نەوت، ئاماژەی بەوە كرد، بە تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی هەرێمی كوردستان و وەستانی هەناردەكردنی نەوت، زیانێكی زۆر بە ئابووریی دەكەوێ و ئەو كارانەی پەكەكە گرژیی لە ناوچەكە زیاد دەكەن.
د. جەگەر عەزیز، پسپۆڕی بواری نەوت، ئەوەی دەربڕی، كە بە هۆی تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوت، له ڕووى ئابوورییەوە حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیانێكى زۆرى به‌رده‌كه‌وێت، چونكە ده‌بێته هۆكارى وه‌ستاندنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانى جیهان، بەوەش له داهات و بودجه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه، “ئه‌م كاره‌ى په‌كه‌كه، ده‌بێته هۆی گرژیی زیاتر له‌ناوچه‌كه”.
دووپاتیشی كردەوە، هه‌ر گرووپێك كارى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆڕییه نه‌وته‌كه‌ى كردبێت مه‌به‌ستیانه ئارامى كوردستان تێكبده‌ن، كە پەكەكە خۆی دانی بەم كارەدا ناوە.
پێشی وابوو، تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕەنگە په‌یوه‌ندیی به ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق بێ لەسەر ئاساییكردنەوەی ڕەوشی شنگال.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە