
مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری کورد دەڵێ: ته‌قاندنه‌وەی بۆریی نەوتی هەرێم زیان به خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ، پێویسته په‌كه‌کە له‌و ڕەفتارە دوور بكه‌وێته‌وه و نه‌بێته هۆكاری شێواندنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
د. مه‌حمود عوسمان سیاسه‌مه‌تداری ناوداری كورد، داوا له په‌كه‌كه دەکات له زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه پێی وایە، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی كوردستان زیانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان دەبێت.
گوتی:، توركیا دوژمنی هه‌موو كورده و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه په‌كه‌كه ناویه‌تی بگره له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورده.
ئه‌و سیاسه‌مه‌تداره راشی گه‌یاند، توركیا به بیانووه بۆ له‌كه‌كه‌داركردنی په‌كه‌كه و ناوبردنی به تیرۆریست، بۆیه ناكرێ بیانووی به‌ده‌سته‌وه بدرێ، هاوكات ئه‌و ڕەفتاره كار نه‌كاته سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كودستان.