
به‌رپرسی هێڵی گۆڕانكاری شوورای به‌ڕێوه‌بردن له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه له دوای پرسی مه‌خموور ده‌یه‌وێت كار بۆ تێكدانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه تێكی بده‌ن و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش په‌كه‌كه بۆ تێكدانی هه‌رێم به‌كار ده‌هێنن.
به‌كر تاماس به‌رپرسی هێڵی گۆڕانكاری شوورای به‌ڕێوه‌بردن، راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت و په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات، به دڵنیاییه‌وه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته، په‌كه‌كه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ خراپتركردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێسته كه هه‌رێم خۆی له دۆخێكی ناسكدایه.
زیاتر گوتی، په‌كه‌كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌رێم و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تێكبدات، له‌دوای پرسی مه‌خموور كه هاته ئاراوه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ده‌یانه‌وێت دیزه به‌ده‌رخۆنه به‌و دۆخه بكه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات له‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێم و په‌كه‌كه ده‌یكات، باجه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات، خراپی تێكدانی ئارامی هه‌رێم له‌وه‌دایه كه په‌كه‌كه به هاوكاری رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك حزبوڵا كار بۆ تێكدانی ئارامی ده‌كات و په‌كه‌كه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌و كاره.