نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاووڵاتییانی شنگال دژی پەکەکە ڕاپەڕین دەکەن

هاووڵاتییانی شنگال دژی پەکەکە ڕاپەڕین دەکەن

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردی ئێزدی لە شنگال ڕای گەیاند، 95%ـی هاووڵاتییانی شنگال دژی مانەوەی پەکەکە لە شارەکەیانن، چونکە تەنیا دەستدرێژییان دەکەنە سەر و خەریکی بازرگانی و قاچاغن.

قاسم دربۆ فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی شنگال، راگەیاند، پەکەکە زیان نەبێ ھیچ قازانجێکی بۆ کوردی شنگال نییە، کاری ئەوان بەردەوام دەستدرێژیکردن لە کوردانی ئێزدی بووە.

زیاتر گوتی: لەبەر ئەو هۆکارەیە ئێزدی زۆر بە دەرکردنی پەکەکە لە شنگال دڵخۆشن و 95%ـی هاووڵاتییانی شنگال دژی پەکەکەن و نایانەوێت لە شارەکەیان بمێننەوە، داواکارن بە زوترین کات دەربکرێن.

قاسم دربۆ ئەوەشی گوت، خەڵک دەزانێت پەکەکە تەنیا بۆ بەرژوەندیی خۆیان دەچن بۆ ھەر شوێنێک و بە ئێستەشەوە کە ھاتوون بۆ شنگال، سەروەختێک خاڵێکی سنووریان کردبووەوە و قاچاغچیان بە نەوت و کەلوپەلی تری وەکو ئاژەڵ دەکرد، ئێستە ئەوە نەما کاری قاچاغی دەکەن، بۆیە ئەوان لەبەر شنگالیەکان لە شارەکە نین و خەمی خۆیانە.

دربۆ باسی لەوەش کرد، ئەگەر ئەوان خەمخۆی دۆزی کورد بن، کارێکیان بۆ وڵات و خەڵکی خۆیان دەکرد و نەدەھاتن لە تورکیا کێشە بۆ ئێزدیەکان دروست بکەن کە تووشی جینۆساید ھاتوون.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *