نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دژه‌تیرۆری یه‌كێتی هاووڵاتێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌كوژن

دژه‌تیرۆری یه‌كێتی هاووڵاتێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌كوژن

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، هاووڵاتییەكی شاری قەڵادزێ لە زیندانەکانی دژە تیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئەشکەنجە كوژرا.
رەشوان نەجمەدین رەزا، کە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قەڵادزێیە و ماوەیەک لە دەرەوەی وڵات بووە، پاشان لە سەردەمی شەڕی داعش گەڕاوەتەوە و وەکوو خۆبەخش بەشداریی شەڕەكانی كردووە، دواتر هەر لە قەڵادزێ لەگەڵ ماڵی باوکی ژیاوە و ژنی هێناوە. پاش ماوەیەک دیار نەماوە و دوای گەڕان و سۆراخکردنێکی زۆر، کەسوکارەکەی بۆیان دەردەکەوێت لای دژە تیرۆری یەکێتی زیندانییە و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پارتی دەستگیر کراوە.
بەپێی زانیارییەكانی (چركه‌)، خێزانەکەی ھەوڵیان داوە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت، بەڵام رێگەیان پێنادەن. ھەتا ماوەیەک لەمەوبەر رێگە بە خێزانەکەی دەدەن کوڕەکەیان ببینن، ھەفتەیەک لەمەوبەر خێزانەکەی رەشوان دەبینن و بە قسەی خۆیان لە دۆخێکی تەندروستی خراپدا بووە و شوێنی ئەشکەنجەدانی پێوە دیار بووە، ئەمڕۆش پەیوەندییان پێوە دەکرێت بچن تەرمی کوڕەکەیان ببەنەوە.

لەمبارەیەوە شێخ ڕەشید نەجمەدین کە برای ڕەشوانە، هەر ئەمڕۆ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”برام کە بەدەستی جەلادانی دژە تیرۆری سلێمانی تیرۆر کرا، خوای گەورە بە شەهید قەبووڵی بکەیت و گۆڕی پڕکەی لە نوور و بۆی بکەی بە باخێک لە باخەکانی بەهەشت”.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *